بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەکەکە هێرشی چوارشەممەی رابردوو بۆ سەر کۆمپانیای دەوڵەتی دامەزراوەکانی هەوا-فەزا کە بووە هۆی کوژرانی پێنج کەس و بریندار بوونی 22 کەسی دیکە، لە ئەستۆ گرت.
ئەو هێرشە یەک ڕۆژ دوای ئەوە ئەنجام درا کە دەوڵەت باخچەلی ، چڵی زەیتوونی ئاشتیی بەرەو لای عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە درێژ کردەوە و ڕایگەیاند کە پێشنیاری دا کە ئیزن بدرێتە ئۆجالان کە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لێدوان بدات.
پەکەکە ڕایگەیاند کە هێرش بۆ سەر ئەو دامەزراوە لە ئەنقەرە هیچ پێوەندییەکی بە گۆڕینی هەڵوێستی ئەنقەرە هەمبەر کوردەکان و وتیستیان بۆ ئاشتی لەگەڵ کوردەکان نییە.
ئەو گرووپە لە پەیامێکدا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی ڕایگەیاند کە ئەو هێرشە لە پێشەوە بەرنامەڕێزی بۆی کرابوو تا هۆشدارییەک بداتە حکومەتی تورکیا سەبارەت بە کۆمەڵکوژی کوردەکان و سوپای تورکیاش بە شێوەی نەریتی بە هێرش بۆ سەر باکووری سووریا و عێراق وەڵامی ئەو هێرشەی دایەوە.
حەمید بوزئەرسەلان کارناسی پرسەکانی تورکیا و کوردەکان ئەو گۆڕینی هەڵوێستەی تورکیای پێوەند داوەتە چڕ بوونەوەی پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەگەری چڕ بوونەوەی ئەو پێکدادانە کە کاریگەری دەخاتە سەر عێڕاق و سووریا.
ئێستاش سێ ڕۆژ دوای هێرشەکەی پەکەکە بۆ سەر ناوەندە بەرگرییەکەی تورکیا لە ئەنقەرە، باخچەلی هەر لەسەر ئاشتی باس دەکات و دەڵێت تورکەکان و کوردەکان ئەبێ یەکیان خۆش بوێت و ئەوە ئەرکی ئایینی و سیاسی بۆ هەر دوولایە.
دیدار لەگەڵ ئۆجالان
نیشانەیەکی دیکە کە باس لە سەر گۆڕینی دۆخ لە تورکیا دەکات، دیداری عومەر ئۆجالان برازای عەبدوڵڵا ئۆجالان لەگەڵ ئەوە، دوای چەند ساڵ بێ هەواڵی لە ڕێبەری پەکەکە.
بوز ئەرسەلان دەڵێت: ئۆجالان هێشتا ئەکتەری سەرەکی لە نێو ئۆپۆزیسیۆنی تورکیایە کە دەتوانێت دزەی خۆی لە هەموو ڕەتوی سیاسییەکان نیشان بدات.
ئاڵۆزییە سەرەکییەکانی ناوچەکە
ڕای گشتی تورکیا زۆر پێشوازی لە ئاشطی لەگەڵ پەکەکە ناکەن.
کارناسان و چاوەدێران دەڵین کە چالاکی حکومەت بۆ ئاشت بوونەوە لەگەڵ کوردەکان پێوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ پێکدادانەکانی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و هێرش بۆ سەر لوبنان.
تورکیلمەز لە ئەو بارەوە دەڵێت کە پێشنیاری ئەنقەرە بۆ پێوەندی لەگەڵ کوردەکان هەوڵێکە بۆ تۆکمە کردنەوەی بەرەی ناوخۆیی بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی کێشەی ناوچەیی ئیسرائیلە.
بەڵام گرینگتر لە هەموویان ئەوەیە کە تورکیا بەدوای هەلێکە بۆ کەم کردنەوەی گوشارەکان لە سنووری تورکیا و سووریا.
Your Comment